خه‌بات- پۆلیسێك خۆى كوشت

خه‌بات- پۆلیسێك خۆى كوشت
عه‌مید عه‌بدولقادر هه‌ركى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى خه‌بات راگه‌یاند: له‌گوندى چالوكى گچكه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى خه‌بات رێبین كه‌مال عوسمان ته‌مه‌ن 23 سالاَن و كارمه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كاره‌باى هه‌رێم له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا خۆى كوشت، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ به‌كلاشكۆف گولله‌یه‌كی له‌خۆیداوه‌ و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
Top