سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هێزەكانی پێشمەرگە بەسەر دەكاتەوە
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی پەیامنێر لە ڕێگەی كەركووك لەیلان سەرۆكی هەرێمی كوردستان چاوی بە هەندێك لە بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەكە كەتووە و دواتر بەرەو دوزخورماتوو بەڕێكەوتووە.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کاتێکدا سه‌ردانی که‌رکووک ده‌کات که به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ژێر فه‌رمانی نووری مالیکیه‌وه باردۆخی ناوچه‌که گرژیی تێکه‌وتووه.
وەها چاوەڕوان دەکرێت بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه‌کانی پارێزگای کەرکووک کۆ ببێته‌وه و لە دۆخی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش بکۆڵێتەوە که ناوچه دابڕێنراوه‌کان ده‌پارێزن.
