عارف ته‌یفور: قبوڵ ناكه‌ین بودجه‌ی هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، عارف ته‌یفور، ئه‌مرۆ، دووشه‌ممه، رایگه‌یاند، \"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین بودجه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی كوردستان كه‌مبكرێته‌وه\""، ناوبراو داواش ده‌كات كه بودجه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری عێراق كه‌مبكرێته‌وه كه به‌ووته‌ی ئه‌و، ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ته‌رخان ده‌كرێت به‌هۆی بونی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت.
له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر بودجه‌ی خەمڵێندراوی گشتی عێراق، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌لیسته جیاوازه‌كان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌دا 17وه بۆ له‌سه‌دا 13و كه‌متر.
عارف ته‌یفور ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 17 به‌یاسا جێگیركراوه هه‌ر له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاويه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌حكومه‌تی عێراقیش ده‌كات كه پێویسته پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق ئه‌نجامبدرێت تا بودجه‌ی هه‌رێم‌و پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌بودجه‌ی گشتی عێراقدا دیاری بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشوان.
بودجه‌ی خەمڵێندراوی گشتی عێراق بریتییە لە 138 تریلیۆن‌و 424 ملیار‌و 608 ملیۆن دینار، له‌و بڕه‌ش بودجەی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رێژه‌ی له‌سه‌دا 17 نزیكه‌ی 14 تریلیۆن‌و 406 ملیۆن‌و 735 هەزار دینارە."
