9ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له ساڵی داهاتوودا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی سلێمانی كامێرای چاودێری زیاد ده‌كات له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار. عه‌مید محه‌مه‌د تاهیر به‌رِێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی سلێمانی له لێدوانێكیدا راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك كامێرای چاودێریمان هه‌یه له سنوری پارێزگای سلێمانی كه له ده‌ره‌وه‌ی شار‌و ناوشاردا به‌كاریده‌هێنین، به‌لاَم به پێی ستانداردی جیهانی ده‌بێت هه‌ر سێ كیلۆمه‌ترێك كامێرایه‌كی چاودێری هه‌بێت. به‌رِێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی وتیشی : چه‌ندین جۆری كامێرای چاودێری هه‌یه كه ئێمه ته‌نها كامێرای چاودێری گه‌رِۆكمان هه‌یه، جگه له‌وه ئێمه پێویستمان به كامێرای چاودێری جێگیر هه‌یه، بۆیه داوامان كردووه كامێراكانمان بۆ زیاد بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رِووداوه‌كانی هاتووچۆ.