9ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌ژێر ناونیشانى )نا بۆ له‌شكركێشى ئۆپراسۆنى دیجله، به‌لێ بۆ به‌رگریكرن له‌خاك و نیشتیمان) دوێنێ به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى قه‌زاى شه‌قڵاوه به‌ئامانجى ناره‌زایى ده‌ربرین دژى ئۆپراسۆنى هێزى دیجله و پشتیوانى وپاڵپشتى له‌هێزى پێشمه‌رگه‌و داكۆكى كردن له‌سه‌رجه‌م ناوچه دابراوهكانى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى میقداد عه‌لى به‌رپرسى لقى 24ى سه‌فین نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و وه‌ك هه‌لوێست ده‌ربرین جه‌ماوه‌رى شه‌قڵاوه گردبونهویهكى فراوانیان ئه‌نجامدا، به‌شداربووان گردبوونه‌وه‌كه به‌به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌زاران له ئاڵای كوردستان و گوتنه‌وه‌ی ده‌یان هوتاف بۆ جارێكی تر دژایه‌تی خۆیان نیشاندا به‌پێكهێنانی هێزه‌كانی ئۆپراسۆنی دیجله، هاوكات پشتیوانی خۆشیان دهربرِی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.