له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رووفاته‌كانی حه‌مرین له گه‌رمیان به‌خاك ده‌سپێردرێنه‌وه
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له دیوانی ئیداره كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوری گه‌رمیان ئه‌نجامدا و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و رێوشوێنانه كرا، كه پێویستن بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كان بگیرێنه‌به‌ر.
له‌راگه‌یاندراوێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان هاتووه: له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ماوه‌ی رابردوودا توانراوه له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه ئه‌و روفاتانه بدۆزرێنه‌وه و له ئێستادا پشكنینی (DNA) یان بۆ كراوه و رۆژی پێنجشه‌مه‌ش (13)ی ئه‌م مانگه، له مه‌راسیمێكی شایسته و شیاودا له‌مه‌زاری پیرۆزی ئه‌نفال له گوندی دێبنه به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئه‌و روفاتانه به خاك ده‌ستپێردرێن، پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سنوره‌كه هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌رِ بخه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كان و به ئه‌نجامگه‌یاندنی رێورِه‌سمێكی شایسته بۆ ناشتنی روفاته‌كان. له‌كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه: له رۆژی هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كاندا به‌مه‌به‌ستی پێشوازیی لێكردنیان، قوتابیان و خوێندكارانی خوێندنگاكان و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه شانبه‌شانی هاولاتیان ئاماده‌ییان هه‌بێت.
