سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و بیرمه‌ندی عیراقی حه‌سه‌ن عه‌له‌ویی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و بیرمه‌ندی عیراقی حه‌سه‌ن عه‌له‌ویی ده‌كات
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 9/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و بیرمه‌ندی عیراقی حه‌سه‌ن عه‌له‌ویی.

له‌ دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ی پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و كاریگه‌ری قه‌یرانی ئێستای وڵات له‌ سه‌ر ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌یه‌كی ریشه‌یی بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان.
Top