ئافره‌تی كارای ساڵی 2012 هه‌ڵبژێر درا

ئافره‌تی كارای ساڵی 2012 هه‌ڵبژێر درا
8ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌میانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان، زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی به‌ پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی بالاَى كاروباری خانمان چه‌ندین چالاكی بۆ به‌رزنرخاندنی رۆڵی ئافره‌تان و بلاَوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری بۆ رێگه‌گرتن له‌ هه‌موجۆره‌كانی توتدوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان به‌رِێوه‌برد.

به‌ئاماده‌بوونی د. پشتیوان هاشم به‌زاز سه‌رۆكی زانكۆو د. دارا عومه‌ر میران یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكی زانكۆ، مه‌راسیمێكی رێزلێنان بۆ خانمانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو دیاری كردنی ئافره‌تی كارای ساڵی 2012ى زانكۆی ناوبراو به‌رِێوه‌چوو، كه‌ تێیدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. مه‌یسون تاهیر به‌رِێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆرى و و شالاَو سه‌باح مه‌جید به‌رِێوه‌به‌رى كاروباری یاسایی به‌ ئافره‌تی كارای ساڵ ده‌ستنیشان كران و خه‌لاَتى تایبه‌تیان پێشكه‌ش كرا.

هه‌ر له‌ میانی ئه‌م چالاكییانه‌دا د. پشتیوان گوڵى ره‌نگاورِه‌نگى سروشتى وه‌ك هێمای ئاشتى پێشكه‌ش به‌ ئافره‌تانی به‌شه‌ جیاجیاكانی ناو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كرد.
Top