خزمانی زه‌ند پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

خزمانی زه‌ند پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
8ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بۆ پشتیوانی كردن له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ی بوون به‌پێشمه‌رگه‌ له‌پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، دوێنێ خزمانی هۆزی زه‌ند ئاباد له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد له‌ به‌رزایه‌كانی جه‌له‌ولا.

عادل كه‌ریم وه‌ك یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی هۆزی زه‌ند رِاگه‌یاند: له‌هه‌موو بارودۆخه‌ ناسكه‌كاندا پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ سه‌رقافڵه‌ و خۆبه‌ختكه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو هۆزه‌كان و عه‌شیرته‌كان پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپات بكه‌نه‌وه‌، هاتنی ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پێشمه‌رگه‌یه‌و ئاماده‌ین بۆ به‌رگری كردن له‌خاكی پیرۆزی كوردستان.
Top