كه‌ش و هه‌وا تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

كه‌ش و هه‌وا تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌
8ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- فازڵ ئیبراهیم به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ی رووی له‌كوردستان كردووه‌ تا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت پاشان كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.
به‌رِێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گردۆته‌وه‌ و به‌رێژه‌ی جیاواز له‌ناوچه‌كانی كوردستان باران باریوه‌ تا ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌چێ، به‌ڵام كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێكی تری باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و چه‌ند رۆژێكیش ده‌خایه‌نێت.
Top