عارف تهیفور پهیامێك ئارِاستهی ئۆباما دهكات
لە بەیاننامەیەكیدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاو بووەتەوە، عارف تەیفوور ڕایدەگەینێت كە سەرباری هەوڵی هاوبەشانی پرۆسەی سیاسی بۆ هێوركردنەوەی گرژیی نێوان حكوومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان و دەربازبوون لەو قەیرانە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە، حكوومەتی فیدراڵ هێزەكانی لە ناوچە دابڕێندراوەكان و نزیك سنووری هەرێمی كوردستان جێگیر كردووە.
تەیففور هەروەها ڕایگەیاندووە \"لە كاتێكدا كە سەاڵێك بەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە خاكی عێراقدا تێپەڕ دەبێت، داوا لە سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باراك ئۆباما دەكەین هەرچی زووە ڕێگە بگرێت لە بەكاربردنی چەكی ئەمەریكایی لەلایەن سوپای عێراقییەوە دژبە كورد.\""
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق بە ئەركی ئیدارەی ئەمەریكایشی زانی كە ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی یەكە سەربازییەكان و چەكە قورسەكان بگرێت و نەهێلێت بۆ پاكاتوكردن و سەركوتكردنی كوردستانیان بە تایبەت و عێراقییەكان بە گشتی بەكار ببرێن.
تەیفوور هاوكات داوایشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە جیهانییەكان كرد، پشتیوانیی گەلی كورد بكەن و هەوڵەكانیا خێرا بكەن و پێویستە بزانن ئەو كۆكردنەوە و جێگیركردنی هێزە لەلایەن حكوومەت ناوەندەوە بۆچی، چونكە گەلی ئازاری زۆری بە هۆی پرۆسەكانی ئەنفال و گۆڕی بەكۆمەڵ و كیمیابارانكردن و سوتاندنی هەزاران گوندی كوردستان چەشتووە."
