ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
بەداخەوە گۆڤاری لڤین بابەتێکی گوماناویی و چەواشەکارانەی، وەک راستیی سەلمێنراو بڵاوکردۆتەوە و لە ژمارەی (٢١٦) یاندا دەزگاکەمانیان بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەکانی دیکەی عێراق تۆمەتبار کردووە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە بدەن و هەروەها هیچ پەیوەندییەکیان بە دەزگاکەمانەوە نەکردووە و بۆ ئەوەی ڕاوبۆچوونی ئێمە لە بارەی ئەم زانیاریە چەواشەکارانەیە وەرگرن . ئەم چەندەش دەچێتە خانەی ناوزڕاندن و پێشێلکردنی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە مافی دەزگاکەمانە کە بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم ، هەنگاو و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییەی گۆڤارەکە وەرگرین. دەزگاکەمان دەزگایەکی یاسایی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە و یەکێکە لە پێکهاتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزەری سەقامگیری و ئاسایشە و خوازیار و یارمەتیدەرە بۆ جێگیربوونی ئاسایش لە سەرانسەری عێراق.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٦/١٢/٢٠١٢
