سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبایی له خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه:
بە بۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری هەرێم، پیرۆزباییەكی گەرم لە تەواوی خەڵكی ئەم شارە دەكەم و ئومێدی پەرەسەندن و گەشانەوەی زیاتری بۆ دەخوازم.
هەڵبەتە شاری سلێمانی رۆڵ و كاریگەری لە بزووتنەوەی كوردایەتی و ئەدەب و رۆشنبیری و كلتووری كوردا هەبووە، كە هیوادارم هەمیشە وا لە شكۆمەندیدا بمێنێتەوە و خەڵكە دلێرەكەشی لەگەڵ هەموو گەلەكەماندا لە ئارامی و خۆشی و پێشكەوتنی بەردەوامدا ببینم.
