سوپای‌ عێراق به‌جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ كه‌ركوك

سوپای‌ عێراق به‌جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ كه‌ركوك
5ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی‌ بارگرژییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غداد، ناردنی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ ناوه‌راستی‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ده‌روبه‌ری‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابراوه‌كان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ دواترینیان ناردنی‌ سه‌ربازه‌ به‌جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌.

جێگری‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 11ی‌ گه‌رمیانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌، حه‌سه‌ن بارام، ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند،‌ دوێنێ‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ عێراق به‌جلوبه‌رگی‌ مه‌ده‌نی‌‌و ئوتومبیلی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ شاری‌ كه‌ركوك.

وتیشی‌، ئه‌و سه‌ربازانه‌ سه‌ر به‌فیرقه‌كانی‌ هه‌شت‌و نۆن، كه‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ فیرقه‌ی‌ هه‌شت دیوانیه‌‌و فیرقه‌ی‌ نۆ ناوچه‌ی‌ تاجی‌ یه‌.

ئاشكراشیكرد، سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كان عه‌ره‌ب‌و گه‌نجن.
Top