ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی سوید بریاری به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال ده‌دات
هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی سوید دانیشتنێكی تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفاله‌وه ئه‌نجامداو بریاره ئه‌مرۆ بریاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه بدات.
ناساندنی ئه‌نفالی خه‌ڵكی كوردستان به‌جینۆساید له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی سویده‌وه، دوای شه‌ش ساڵ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی ره‌وه‌ندو ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانی مهدهنیو سیاسی كورد‌و هه‌شت په‌رله‌مانتاری سوید دێت.
به‌هه‌مان شێوه‌ش ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، لهلیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی سوید تاوانی ئه‌نفالیان وه‌ك جینۆساید ناساند.
به‌سێ قۆناغ‌و له‌ساڵه‌كانی 1980، 1983، 1988، له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی لهناوچوهوه له‌ژێر ناوی پرۆسه‌ی \"ئه‌نفال\""دا زیاتر له 182هه‌زار كورد ده‌ستگیركران‌و دواتر له‌گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی باشور‌و ناوه‌راستی عێراقدا زینده به‌چاڵكران."
