سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقی فیدراڵ كرد
له دیدارێكدا بیروڕا سه‌باره‌ت به دیدی سه‌رۆك بارزانی له‌مه‌ڕ بارگرژییه‌كانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕكران و هه‌روه‌ها باس له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و وتووێژه ئه‌منی و عه‌سكه‌ریانه كران كه هه‌فته‌ی رابردوو له به‌غدا له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
