مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی بوونی به‌پایته‌ختی رِۆشنبیری پیرۆزبایی له‌شاری سلێمانی ده‌كات
به بۆنه‌ی په‌سندكردنی به پایته‌ختبوونی شاری سلێمانی وه‌ك (پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێم) له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزباییم ئاراسته‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌كه‌م. شاری سلێمانی شایسته‌ی ئه‌م ناوه‌یه و له‌و برِوایه‌دام كه ئه‌م برِیاره رێزلێنان و وه‌فای خه‌لكی كوردستانه بۆ مێژووی پرِ له خه‌باتی سیاسی و رۆشنبیری ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته. پاڵپشتی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كه‌م كه گرینگی به سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان بدرێت و به پێی تایبه‌تمه‌ندیی مێژوویی و جوگرافی ، بایه‌خ به تواناكانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بدرێت و توانا مادیی و مه‌عنه‌وییه‌كانی هه‌رێم به یه‌كسانی گشت ناوچه‌كان بگرێته‌وه. جارێكی دیكه‌ش پیرۆزه له پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌ریم و وڵات هه‌ر ئاوه‌دان و له پێشكه‌وتندا بێت.
