4ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له گوندى گوانى سنووری شارۆچكه‌ى دیانا شاخێك كه كه‌وتۆته پشت خانووى هاووڵاتیان مه‌ترسی رووخانى لێده‌كرێت و به هۆیه‌شه‌وه دانیشتوانانى ناوچه‌كه‌ى تووشى دڵه‌راوكێ و ترسێكى زۆره‌وه كردووه و له ئه‌نجامدا به پێی وته‌ى به‌شێك له دانیشتوانانى ناوچه‌كه‌ش زیاتر (80) خانووى هاووڵاتیان مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره. هاووڵاتییه‌ك رایگه‌یاند: حكوومه‌ت له‌مه به‌رپرسیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له كاتى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى دروستكردنى شه‌قام پێشبینى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه كه له‌وانه‌یه دواتر ئه‌م شاخه مه‌ترسی رووخانى لێبكرێت به تایبه‌تى له كاتى بارانبارین كه مه‌ترسییه‌كه زیاتر ده‌بێت.