وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پشتیوانی له‌كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رِ و حه‌وزی ماسی ده‌كات

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پشتیوانی له‌كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رِ و حه‌وزی ماسی ده‌كات
4ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان 267 تۆن ئاڵف ده‌داته‌ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری و حه‌وزی ماسی بۆهه‌ر تۆنێكیش برِی 20 هه‌زاریان لێ وه‌رده‌گرێت.

ره‌حیم حه‌مید به‌رِێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان راگه‌یاند: له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی 2012 به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌ به‌رهه‌می په‌له‌وه‌رِ و ماسی له‌گه‌رمیان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی 267 تۆن وه‌رده‌گه‌نم و ئالیك به‌سه‌ر 2009 كێڵگه‌ی به‌ خێوكردنی په‌له‌وه‌رِ و 36 حه‌وزی به‌خێوكردنی ماسی به‌نرخی پاڵپشتكراو بۆ هه‌ر تۆنێك 200 هه‌زاریان لێ وه‌رده‌گیرێت ده‌ستی پێكرد.
Top