گه‌رمیانییه‌كان دژی پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسۆنی دیجله‌ خۆپێشاندانێكیان ئه‌نجامدا

گه‌رمیانییه‌كان دژی پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسۆنی دیجله‌ خۆپێشاندانێكیان ئه‌نجامدا
4ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ئه‌مرِۆ له‌دژی له‌شكركێشی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ دابرِاوه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری چالاكوانانی مه‌ده‌نی و رِێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌ خانه‌قین خۆنیشاندانێك به‌رِێوه‌چوو

سه‌ربه‌ست برزۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خانه‌قین راگه‌یاند: خه‌ڵكی خانه‌قین له‌ هه‌مووخه‌ڵكی كوردستان بگره‌ زیاتر به‌ ئاگایه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌شكركێشی سوپای عێراق، بۆیه‌ به‌هه‌موو چین توێژه‌كانه‌وه‌ دژی له‌شكركێشیه‌كانی سوپا ده‌وه‌ستنه‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌شدا وه‌ك رِێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و چالاكوانانی لیژنه‌ی به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ده‌ستمان به‌ خۆپیشاندان كرد، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێكهێنانی سوپا و له‌شكركێشی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێمان وایه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ خۆسه‌پاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی.
Top