گۆڕان یەك ملیۆن دۆلاری مالیكی رەتكردەوە
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار، نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌م دواییه‌دا به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی خۆ نزیككردنه‌وه‌ی له لایه‌نه نه‌یاره‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شكستی خواردووه.
له‌مباره‌یه‌وه، هه‌ڤاڵ كوێستانی په‌رله‌مانتاری گۆڕان له به‌غدا بۆ (باس) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه مالیكی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه نێوانی كورد له به‌غدا په‌رته‌وازه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش له زۆر كه‌ناڵه‌وه ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه.
گوتیشی: \"گۆڕان هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مالیكی روونه و هیچ كات ناڕواته چوارچێوه‌یه‌كه‌وه كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت، له‌و رووه‌شه‌وه به دڵنیاییه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی مالیكی كه بیه‌وێت له رێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یان فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه بیدات، شكست ده‌هێنێت\"".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ریه‌ك له فاتیح داروغایی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌غدا و به‌كر حه‌مه‌سدیق په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ (باس)، ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان هیچ كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ مالیكی نییه و تاوه‌كو ئێسته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان سه‌باره‌ت به جیاوازی و خۆدانه پاڵ لیسته‌كه‌ی مالیكی پێوه نه‌كراوه..."
