هێزێكی سوپای عێراق به‌هه‌ڵگرتنی ئاڵای شیعه‌وه ده‌گاته كه‌ركوك
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، بهئاوێَنهنیوزی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی تری سوپای عێراق به‌نزیكه‌ی 20 تا 25 ئوتومبیلی گه‌وره‌ی سه‌ربازی گهیشتوتهنه، خورماتوو .
وتیشی، ئه‌و هێزانه له‌جیاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای عێراق، ئاڵا‌و به‌یداخی شیعه‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، له‌و هێزانه‌یان پرسیوه كه ئایا روو له‌كوێ ده‌كه‌ن، پێیان وتون، ده‌چنه پاڵ فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراق، كه له‌ئێستادا له‌ناوچه‌ی، كه‌یوان،ی ڕۆژئاوای كه‌ركوك جێگیركراون.
ناردنی ئه‌م هێزه نوێیه‌ی سوپای عێراق له‌كاتێكدایه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان شه‌وی رابردوو هێَزێكی پشتیوانی پێشمه‌رگه به‌ئاراسته‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان جوڵهپێكراوه
