كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش
هه‌ڵوێستی پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌ك لیستی حزبه كوردستانییه‌كان له ناوچه دابرِێنراوهكاندا، پاشنیوهرِۆی ئهمرِۆ رێكه‌وتی 3ی كانونی یه‌كه‌می 2012، له هه‌ولێر، له پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دووپات كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌دواداچوون بۆ برِیارهكانی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتر و، كاری لیژنه فهرعییهكان كرا‌و چه‌ند پرسێكی نوێش تاوتۆ كران و برِیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
له لایه‌كی تریشه‌وه برِیار درا ئه‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شانه له‌سه‌ر ئاستی لیژنه‌ی باڵا به‌رده‌وام ده‌بێ و چه‌ند پرسێكیش دیاریكران كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا تاوتۆ بكرێن و برِیاری پێویستیان له‌باره‌وه بدرێ و رێوشوێن بۆ جێبه‌جێ كردنیان دابنرێ.
جگه له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش به ووردی دوا پێشهات و لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی نێوان به‌غداد و هه‌رێمی كوردستانی تاوتۆ كرد و به تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد كه په‌یوه‌ندییان به مانه‌وه‌ی تاكو ئێستای قیاده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و دوا لێدوانه‌كانی سه‌ره‌كوه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌بوو.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رێگه‌چاره‌ی ئاشتی و دیالۆگ و په‌یوه‌ندی هاوپه‌یمانانه‌ی كورد و شیعه دووپات كرایه‌وه و جه‌خت له‌وه كرا كه هیچ هێزێك ناتوانێ ململانێكان بكاته ململانێی نێوان ئه‌م دوو پێكهاته هاوپه‌یمانه یان بیكاته ململانێی نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
