جێگری پێشووی پارێزگاری دیاله‌و پاسه‌وانه‌كانی فه‌رمانی له‌ سێداره‌دانیان بۆده‌ركرا

جێگری پێشووی پارێزگاری دیاله‌و پاسه‌وانه‌كانی فه‌رمانی له‌ سێداره‌دانیان بۆده‌ركرا
جه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند : پاش 3 ساڵ و نیو له‌ ده‌ستگیر كردنی به‌ تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوونی له‌ ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ سنوری شاره‌بان له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی به‌غداوه‌ سزای له‌ سێداره‌دان بۆ جێگری پێشووی پارێزگاری دیاله‌ محه‌مه‌د حوسێن و 4 پاسه‌وانی ده‌ر كرا.

هه‌روه‌ها گوتی : جێگری پێشووی پارێزگاری دیاله‌ له‌گه‌ڵ 4 پاسه‌وانی به‌ پێی مادده‌ی 4 ی تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ به‌ر له‌ 3 ساڵ و نیو ده‌ستگیر كرا، ده‌ستگیركراوه‌كان تۆمه‌تبار كرابوون به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر گوندی په‌روانه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌ب سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شاره‌بان.
Top