به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی و یه‌كگرتنی میرنشینه‌كانی ئیمارات له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی و یه‌كگرتنی میرنشینه‌كانی ئیمارات له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
3ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ب ئاماده‌بوونا برێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ و دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكێ دیوانا سەرۆكاتیا هەرێمێ و سینان چەلەبی وەزیرێ پیشەسازی و بازرگانی و فەلاح مستەفا بەرپرسێ پەیوەندیێن دەرڤەیێن حكومەتا هەرێما كوردستانێ و هژماره‌كه‌ به‌رپرسیارێن ئیداری و سیاسی و عه‌بدوڵڵا تونه‌یجی كونسۆڵێ گشتی یێ میرگه‌هێن عه‌ره‌بی یێن یه‌كگرتی ل باژێرێ هه‌ولێرێ، رۆژا نیشتیمانی و یه‌كگرتنا میرگه‌هێن وی وه‌ڵاتی و ده‌رباسبوونا 41 سالان لسه‌ر دامه‌زراندنا ده‌وله‌تا ئیماراتا یه‌كگرتی بلند هاته‌ راگرتن.
له‌ وته‌یه‌كدا كونسڵی گشتی ئیماراتی یه‌كگرتوو گوتی له‌ قۆناغی دروست كردنی هه‌ممومان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵماندا تا بنیاتی ده‌وڵه‌تی خۆمان بنێین ، دواتر قۆناغێكی نوێ ده‌ستی پێكرد ئه‌ویش پێشكه‌وتن بوو له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی ژیان و به‌تایبه‌تیش وه‌به‌رهێنان .
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا عه‌بده‌ڵڵا تونه‌یجی كونسڵی گشتی ئیماراتی یه‌كگرتوو گوتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیمان باشه‌ و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایكردوه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كۆمپانیاكانی ئیمارات روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بتوانن هه‌لی كاركردن بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستیان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت .
Top