هێمن هه‌ورامی پێشوازی له باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق كرد
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامى ، سه‌بارت به دواین گۆڕانكاریه‌كانى ناوچه‌كه باسێكى تێر‌و ته‌سه‌لى پێشكه‌شى شاندى میوان كرد و ڕاو بۆچوونى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشى سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانى نێو گۆڕه‌پانى عێراق و په‌یوه‌ندى هه‌رێم و عێراقى فیدڕاڵ بۆ شاندى میوان شیكرده‌وه و ئاماژه‌ى به هه‌ڵوێستى پارتى كرد كه ده‌بێت ده‌ستوورى عێراق گه‌ره‌نتى پاراستنى دیموكراسى له عێراق و سه‌رچاوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى ڕۆمانیا له عێراق خۆشحاڵى خۆیى به سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌ربڕى و جه‌ختى له سه‌ر گرنگیى په‌یوه‌ندى گه‌لى ڕۆمانیا و كوردستان كرده‌وه و ڕۆڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشى له هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه به‌رز نرخاند.
