سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، هه‌ندێ پرسی په‌یوه‌ند به عیراقه‌وه باسكران كه هه‌ره گرنگیان په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه به هۆی هێنانی هێزه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان هاتۆته ئاراوه .
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق وێرای ده‌ڕبرینی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان روویداوه ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه گۆڕینی واقیعی ئێستای ناوچه دابڕێندراوه‌كان پێویسته به هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێ نه‌ك له لایه‌ن یه‌ك لایه‌نه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان هاتۆته پێش به رێكارێكی نا ده‌ستووری وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه ئه‌م ره‌وشه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته قبوڵكردن و ده‌رگای گفتوگۆ و دیاڵۆگیش هه‌میشه كراوه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی دوور له كه‌ڵه‌كه كردنی هێزی سه‌ربازیی و راشیگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به هه‌موو لایه‌نه عیراقیه‌كانی كردووه و نامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌ی هه‌موو مه‌راجیعه‌كانی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف و كازمیه كردوه كه سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌وه‌ی كه رووده‌دات ته‌ئكید له‌وه ده‌كرێته‌وه كه ده‌رگای دیالۆگ كراوه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌كیش سووڕ بێ له سه‌ر هێرشكردن ئه‌وه به‌و په‌ڕی تواناوه به‌رپه‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه .
سه‌رۆك بارزانی پابه‌ندی هه‌رێمی كوردستانی به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی دووپاتكرده‌وه و كێشه و گیروگرفته‌كانیشی بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140ی ئه‌و ده‌ستووره گه‌ڕانده‌وه و داواشیكرد كه حكومه‌تی فیدراڵ به ته‌واوی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه بێت.
