نێچيرڤان بارزانى: قبووڵ ناكه‌ين ناوچه دابڕاوه‌كان يه‌كلايه‌نه به‌ڕێوه ببردرێن
له سه‌ره‌تاى ديدارهكهدا باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى سه‌رۆك وه‌زيران نيشان دا، ئينجا هه‌ردوولا باسيان له ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى ناوچه دابڕاوه‌كان كرد و نێچيرڤان بارزانى تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و گرفت و هۆكارانه‌ى بوونه‌ته مايه‌ى ئاڵۆزى و گرژى له ناوچه‌كه و ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى دانيشتن و ديالۆگه‌وه به پێى ميكانيزمه‌كانى ده‌ستوور ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و سهركردايهتيى سياسيى هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه و ئێستاش پێى وايه ئه‌م كێشه‌يه ته‌نيا له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بۆيه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين كێشه‌كه ئاشتيانه و له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان له بڕوابوونى به چاره‌سه‌رى ئاشتيانه، هه‌فته‌ى ڕابردوو شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى نارده به‌غدا و به مه‌به‌ستى گه‌يشتن به ئه‌نجامێكى گونجاو بۆ هه‌ردوولا ده‌ستيان به گفتوگۆ كرد كه تيايدا له‌گه‌ڵ لايه‌نى به‌غدا هه‌نگاوى باش و ئه‌رێنى چونه پيشهوه، به‌ڵام دواجار سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق هه‌موو خاڵه‌كانى ڕه‌ت كرده‌وه و به‌مجۆره دانوستانه‌كان وه‌ستان.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى فه‌رمانده‌يى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى ديجلهوه ڕوون و ئاشكرايه و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵ ناكه‌ين ناوچه دابڕاوه‌كان يه‌كلايه‌نه له لايه‌ن عيراقهوه به‌ڕێوه ببردرێن.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عيراق ده‌ستخۆشى له هه‌ڵوێستى سهركردايهتيى سياسيى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هه‌وڵى جددى داوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه و له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت كه ئه‌مه‌ش له گفتوگۆكانى هه‌ردوو شاندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نى عيراقيدا به‌رچاو بوو به مه‌به‌ستى هێوركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه و كاركردنى جددى له ڕێگه‌ى دانيشتن و ديالۆگه‌وه. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دايه هه‌ردوولا كێشه‌كان به ڕێگه‌ى ديالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى گونجاو كه له به‌رژوه‌نديى هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا بێت.
له دوايين به‌شى ديدارهكهدا باسيان له بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى ناكۆكيى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به تايبه‌تيش مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و گرفتى پێدانى مافى كۆمپانيا بيانييه‌كانى نه‌وت له لايه‌ن حكوومه‌تى عيراقهوه كرد و نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له دۆسيه‌ى نه‌وتدا به پێى ده‌ستوورى عيراق ده‌جووڵێته‌وه و مافه دهستوورييهكانى خۆى به كار ده‌هێنێت. باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكاش پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له بوارى نه‌وتدا له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا كراوه ده‌ربڕى و ڕايگه‌ياند كه ئه‌مه‌ريكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ڕێگه‌ى ديالۆگ و لێكگهيشتنهوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
