له گه‌رمیان باندێكی دزینی ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر كرا
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندگرۆز له سه‌رله‌به‌یانی 30 / 11 له گه‌راجێكی سلێمانی دزرابوو دواتر له‌رووداوه‌كه ئاگادرا كراینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌رووداوه‌كه ده‌ست پێكردو ئه‌و بانده‌ی كه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دزی بوو به‌نیاز بوون ئۆتۆمبیه‌كه بهێنن بۆ شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌لاَم نه‌یانتوانی بوو، بۆیه هێزه‌كانمان توانیویانه 3 كه‌سی ئه‌و بانده ده‌ستگیر بكه‌ن و به پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه.
