بارزانی: بە كەمتر لە هەڵوەشاندنەوەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە ڕازی نابین

بارزانی: بە كەمتر لە هەڵوەشاندنەوەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە ڕازی نابین
2ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە عێراق موڵكی هەمووانە و هیی كەسێك نییە، هیچ كەسیش ناتوانێت كوردی لێ بێبەش بكات. بارزانی زیاتر گوتی، كورد هاوبەشی سەرەكین لە عێراقدا و دەستووریش وەك دادوەر دەبینن؛ لەسەر سەرۆكوەزیرانی عێراقیش پێویستە پێیەوە پابەند بێت و سنوورەكانی نەبەزێنێت.
لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زەمان كە سبەی دووشەممە، لە كۆی چاپەكانیدا تەواوی گفتوگۆكە بڵاو دەكاتەوە، مەسعوود بارزانی جەخت دەكاتەوە كە هەرێم بە دەستوورەوە پابەندە و دەیشیەوێت دەستوورەكە دادوەر بێت و هیچ لایەك سنوورەكانی تێنەپەڕێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش بە یەكیەتیی خاكی عێراقەوە پابەندە و نایشبێت بە هۆكاری دابەشبوونی.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیشی كردەوە كە بەسەربازگەكردنی دۆخەكە و جووڵەپێكردنی هێزەكان بە بڕیاری ڕاستەوخۆی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، نووری مالیكی بووە، هەروەها ڕاوێژكارەكانی هانیان داوە كە بەسەربازگەكردن و چەكداركردنی ناوچە دابڕێندراوەكان بە چەكی قورس، كورد ناچار دەكات سازش لە مافی دەستووریی خۆیان لە ماددەی 140 بكەن.
بارزانی بەڵێنیشی دا بەو ناوچانەی كە لە چوارچێوەی ئەو ماددەیەدان بە هەموو مافێكی خۆیان بگەن ئینجا ماوەی جێبەجیچكردنی هەرچەند بێت.

بارزانی ئاماژەیشی دا كە هەموو عێراق جێی بایەخی ئەوە، بەرلەوەی بایەخی بۆ كورد بێت و سووریشە لەسەر ئەوەی كە خزمەتگوزاری بۆ دوورترین خاڵی باشووریش بێت وەك ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.
سەرۆكی هەرێم هاوكات ڕاگەیاند كە هەرێمی كوردستان بە كەمتر لە هەڵوەشاندنەوەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە ڕازیی نابێت، چونكە دەستووری نییە. گوتیشی كە هەموو بژاردەیەك بۆ بەرەوڕووبوونەوەی پرۆگرامی دیكتاتۆرییەت كراوەیە و \"مالیكی سیاسەتی دانەواندن پێڕۆ دەكات و پێی وایە كە هەرێمی كوردستان دەهێنێتە ژێر بار، بەڵام ئێمە بۆ خوا نەبێت دانانەوێت.\""
ڕەتیشی كردەوە كە دژبە بنیاتنانی سوپایەكی بەهێز بێت بۆ عێراق، بەڵام سوپایەك بۆ عێراق نەك بۆ تاكەكەسێك.

بارزانی لە بەشێكی دیكەی دیكەی ئەو چاوپێكەتنەیدا ئاماژەی داوە كە ئەگەر بوار نەدرابا بە سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی، نەیدەتوانی لە بڕیارداندا تاكڕۆ بێت و لەم ڕووەوە بەرپرسارەتی خستە ئەستۆی هەردوو سەرۆكایەتیی كۆمار و پەرلەمان و دەڵێت ئەو بواردانەیە كە هانی مالیكی داوە پەنا بۆ مامەڵەی دیكتاتۆریانە ببات\""، یەكەم كەس بووم كە گوتم نا بۆ بڕیارە تاكڕۆییەكانی مالیكی، بەڵام كەس نەهاتە پاڵمەوە.\"""
Top