جەبار یاوەر:هەواڵی شکستهێنانی شاندە کوردیەکە راست نییە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر، ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند:\"ئەو وەفدە سەربازییەی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان سەردانی بەغدای کرد، شکستیان نەهێناوە و براوەبوون، بەڵام نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خاڵەکان پاشگەز بۆتەوە و هەواڵی شکست هێنانی شاندە سەربازیەکەی کورد لەکۆبونەوەکەی بەغداد ڕاست نییە\"".
جەبار یاوەر گوتی:\""لەڕۆژانی یەکەم و دووەمدا عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خاڵەکانی کورد، بەڵام لەڕۆژی سێیەمدا تووشی هەواڵێکی کتوپڕ بووین ئەویش ئەوەبوو کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەبێ هیچ هۆکارێکی قانوونی خاڵەکانی کوردی ڕەت کردۆتەوە\"".
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆئەوەش کرد، کاتێک شاندە کورد داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی کرد لەبەرامبەریشدا شاندەکەی بەغداد داوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بۆ ناوچەکانی پێش ساڵی ٢٠٠٣ کرد ."
