چۆمان.. شوێنى كۆبوونه‌وه‌كانى بارزانى نه‌مر پاركى قه‌سرى سه‌لامى له سه‌ر بنیاد ده‌نرێت
عه‌بدولواحید گوانى قائیمقامى چۆمان راگه‌یاند: له هه‌مبه‌ر به زیندوو هێشتنه‌وه‌ى به‌یاننامه مێژوویه‌كه‌ى (11ى ئازارى ساڵى 70) و به سه‌وزایى كردنى ئه‌و شوێنه‌ى له سه‌رده‌مى شۆرِشى مه‌زنى ئه‌یلوول كۆبوونه‌وه‌و دانوستان له نێوان سه‌ركردایه‌تى كورد و لایه‌نه‌كانى تر تیادا كراوه، پاركێك به نه‌خشاندنى چه‌ندین تابلۆى جۆراوجۆر له‌و شوێنه بنیاد ده‌نرێت.
ئه‌ندازیار فه‌رمان جه‌میل سه‌رۆكى شاره‌وانى چۆمانیش رایگه‌یاند: پاركى قه‌سرى سه‌لام به گوژمه‌ى ملیارێك و 400 ملیۆن دینار له سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر له سه‌ر رووبه‌رى (4) هه‌زار مه‌ترى دووجا بنیاد نراوه، له گه‌ڵ به‌كۆتا هاتنى وێرایى بوونى شوێنێك بۆ حه‌سانه‌وه‌ى هاوولاَتیان و به‌خشینى سیمایه‌كى جوان به شارۆچكه‌كه، هاوكات شوێنى ئه‌نجام دانى كۆبوونه‌وه‌كانى واژۆكردنى به‌یاننامه‌ى 11ى ئازار وه‌ك مێژوویه‌كى به نرخ به زیندوى ده‌هێڵێته‌وه.
