په‌رله‌مانتارێك سێ هه‌واڵی ئاوێنه ره‌تده‌كاته‌وه
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، به ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند: به پێویستم زانی ئاماژه به سێ هه‌واڵی بده‌م كه له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه كراوه دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له رێگای یاسایه‌ك له په‌رله‌مان وه‌زیرێكی بۆ ئێزیدیه‌كان داناوه، شه‌به‌ك و كاكه‌یی ناره‌زاییان ده‌ربڕیوه، ئه‌وه هیچ بنه‌مای نییه، چونكه ئه‌و دوو وه‌زیره‌ی زیادكراون وه‌زیری هه‌رێمن، بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێن، كێ ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه راگه‌یاندنی كوردستان به رێگایه‌ك داده‌چێت ده‌توانم بڵێم مه‌ترسیداره، چونكه بابه‌تێكی وه‌كو ئه‌مه ده‌بێته نارازی بوونی ئه‌و گروپ و ئه‌م گروپ.
ئاماژه‌یدا: له هه‌واڵی دیكه‌دا له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارێك باسی ئه‌وه كراوه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێگه نادات سه‌رۆكی لیژنه‌كان هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م خوله ئاماده نه‌بوو سه‌رۆكایه‌تی هیچ لیژنه‌یه‌ك له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه، وه‌ربگرێت، هه‌ر له هه‌واڵه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه هه‌یه ئه‌ویش ده‌ڵێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌ۆك بۆ لیژنه‌كان دیاری ناكات ئه‌مه وا نییه لیژنه‌كان خۆیان سه‌رۆكی لیژنه و جێگره‌كه‌ی و بڕیاردهرههڵدهبژێرن، ته‌نیا ئه‌وه‌یه سكرتێری په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات.
روونیكرده‌وه: هه‌واڵی سێیه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات، كه سلێمانی نه‌كرێته پایته‌ختی رۆشه‌نبیری، په‌رله‌مانی كوردستان ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی دیاری كردنی سلێمانی وه‌كو پایته‌ختی رۆشه‌نبیری گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئاماژه به‌وه ده‌كات هێشتا ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند نه‌كراوه، بۆیه به نایاسایی ده‌زانێت شارێك له شاره‌كان بكه‌ینه پایته‌ختی رۆشه‌نبیری هیشتا پایته‌ختی هه‌رێم خۆی دیاری نه‌كراوه، ئه‌مه بۆچوونێكی زۆر دروسته ره‌نگه به ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی سۆزه‌وه بڕیاربده‌ین لاریمان له‌وه نییه سلێمانی وه‌كو پایته‌ختی رۆشه‌نبیری دیاری بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت بیرۆكه‌ی ئه‌وه هه‌بێت له جیاتی ئه‌وه‌ی ئێمه یه‌ك شار بكه‌ینه پایته‌ختی رۆشه‌نبیری یا ئابوری هه‌روه‌كو له وڵاتانی دنیا باوه وه‌كو كێبڕكێیه‌ك هه‌بێت كام شار بۆ ساڵی ئاینده بكه‌ینه پایته‌ختی رۆشه‌نبیری ره‌نگه ئه‌مساڵ سلێمانی بێت ساڵی ئاینده هه‌ولێر یا دهۆك و ساڵی دواتر دیسانه‌وه سلێمانی ئاوا، نه‌ك ته‌نها یه‌ك شار ئه‌و ناسنامه‌ی پێبدرێت و جێگیر بكرێت.
