29ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌عات 11ى پێش نیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى 3/12/2012 دانیشتنى ئاسایى ژماره 25 له‌خولى گرێدانى یه‌كه‌م ساڵى چواره‌م له‌خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، چاوه‌روان ده‌كرێت 7 پرۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت 2 پرۆژه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت. تارق سارمه‌مى رایگه‌یاند كه به‌پى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه بریاره خویندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه یاساینه‌ى خواره‌وه بكرێت: 1ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه یاساى (هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌زاره‌تى داد ژماره (13)ى ساڵى 2007. 2ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (هه‌مواركردنی مادده‌ى سی و دووه‌م له یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره (4)ى ساڵى 2009 هه‌مواركراو. 3ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ناوه‌ندى پاراستنى ده‌سنوسه‌كانى كوردستان). 4ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ماف و ئیمتیازاتى خانه‌نشین كردنى كارمه‌ندان له كاتى كاركردندا گیان له ده‌ست ده‌دات. 5ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ده‌زگای جینۆساید له كوردستان ـ عێراق). 6ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى ژماره (11)ى ساڵێ 2011 یاساى ئیمتیازاتى زیندانى كرا‌و و گیراوى سیاسى كوردستان). 7ـ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیارى یاساى (ماف و ئیمتیازاتى پیشه‌گه‌رانى مین). له‌به‌شیكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا راویژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونیكرده‌وه كه هه‌ر له‌ودانیشتنه‌دا بریاره ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (لقمان سلێمان حسین احمد) له هه‌ردوو لیژنه‌ى (دارایى و كاروبارى ئابووری) و (لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان) دابنرێت. هه‌روه‌ها بریاره گفتوگۆ له‌باره‌ى پێشنیارى یاساى به پایته‌ختكردنى شارى سلێمانى به‌شارى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان. و خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنى پێشنیارى یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمى كوردستان.