یانەی ژینگەیی لە سەرتاسەری هەرێم لە یەك كاتدا دەكرێتەوە
لە سەرەتای كۆبوونەوەكە سەمەد محەمەد سەرۆكی دەستەی ژینگە تیشكی خستەر سەر گرنگیدان بە یانەی ژینگەی و ئەكتیڤ كردنەوەی لە ناوەندەكانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێم لە یەك كاتدا بۆ ئەوەی زۆرترین ناوەندی خوێندن یانەی ژینگەی تێدا بكرێتەوە،هەروەها ووتیشی لە سەرەتادا خولی ژینگەیی بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەی دەكەینەوە دواتر بۆ رابەرانی ژینگەیی، بەئامانجی زیادكردنی زانیاری و هۆشیاری ژینگەیی لەمەشدا هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە پێوستە ، سەرۆكی دەستەی ژینگە ووتیشی\"بەو پێیەی ژینگە پەیوەندی بە ژیانی قۆناغەكانی تەمەنەوە هەیە، ناوەندەكانی خوێندن كەنالێكی گرنگە بۆ بڵاوكردنەوەی كلتور و هۆشیاری ژینگەیی.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم رایگەیاند\""مەبەستمانە لە داهاتوودا ژینگە بخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندن بۆ ئەوەی بە قووڵی بچێتە نێو بواری پەرەوەردە و خوێندنەوە بەڵام بە گرنگیەوە وانەكان بوترێنەوە و هۆشیاری ژینگەیی وەك بابەتێكی زیندوو لە باخچەی ساوایان دەست پێبكات،هەورەك لە چادرگەی دیدەوانی كە ساڵانە ئەنجام دەدرێت دەتوانێت رۆلێكی كاریگەر ببینێت لە هۆشیاركردنەوە لە بواری ژینگەیی.
دواتر سەرجەم بە شدار بووانی كۆبوونەوەكە سەر پرسەكانی ژینگە و باشتر كردنی رەوشی ژینگەی هەرێم بیرورایان ئاڵوگۆركرد وچەندین سەرنج و تێبینی خرانە روو."
