راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان
لایه‌نه سیاسییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له دوا هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌ربڕی كه سه‌ره‌رای هه‌ندێ ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له كۆبوونه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی نێوان خۆی و شانده سه‌ربازییه‌كه‌ی هه‌رێم ، به‌ڵام له دوا ساتدا له‌ویش په‌شیمان بۆته‌وه و پێداگیریشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و له‌شكه‌ركێشییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و دوز و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی تر كردۆته‌وه .
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه یه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستان له پاراستنی هه‌رێم و مافه ده‌ستوورییه‌كانی و به‌رگریكردن له پرۆسه‌ی دیموكراسی سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌رز نرخاند و پێداگیریشی كرد له سه‌ر رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و عه‌سكه‌رتاریه‌ت له به‌غدا و به پێویستیشی زانی كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق رۆڵی خۆیان بگێڕن له به‌ربه‌ستكردنی ئه‌م نه‌هجه خه‌ته‌رناكه‌ی حكومه‌تی به‌غدا كه به‌ڵایه‌كه نه‌ك ته‌نها بۆ كوردستان ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عیراق و پێكهاته‌كانی و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق به‌نده به رێزگرتن له ده‌ستوور و، پێشێلكردنی ئه‌م ده‌ستووره‌ش یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رگیز بوار نادرێته هیچ شاڵاوێكی شۆفینی روو له كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه بكاته‌وه و دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌ستوبرد له دیالۆگی ناوخۆی هه‌رێم بكرێ بۆ بره‌ودان به پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی حوكمرانی خۆبه‌خۆی كوردستان و سڵاوی خۆیشی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یاند و ئاماده‌یی خۆی و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیشی ده‌ربڕی له پشتیوانیكردنی به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه :
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان
بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان
لیستی ئه‌ربیلی توركمانی
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدان سریان ئاشوور
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری
لیستی ئه‌رمه‌ن
