بارزانی: لە 2008 ـەوە دەستم لە مالیكی شۆردوە

بارزانی: لە 2008 ـەوە دەستم لە مالیكی شۆردوە
28ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جەختی كردەوە كە هێزی پێشمەرگە هێزێكی عێراقییە، بەڵام ئەستەمە قبووڵی بكەین بخرێتە ژێر فەرمانی مالیكییەوە. ڕایشیگەیاند كە كێشەی كوردستان بە تەنیا پێوەست بە كوردستانەوە نییە و هەڵگری مۆركی كەسییش نییە، بەڵكە بەشێكە لە كێشەی فەرمانڕانیی عێراق؛ كاتێكیش كورد دەیەوێت چاكسازی لەو فەرمانڕانەتییەدا بكات ئەوا لەپێناوی هەموو عێراقییەكانە بە بیر و بۆچوونە جیاكانییەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مەدا، كە لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا بڵاو بووەتەوە ئاماژەی دا بە ڕێككەوتننامەكەی هەولێر و ڕایگەیاند كە نووری مالیكی پێیەوە پابەند نەبووە و بە هۆیەوە كاریگەری كردووەتە سەر كۆی هاوبەشە سیاسییەكان.
بارزانی زیاتر گوتی، \"مالیكی ویستی خێرا كۆی ڕێككەوتنەكان بیر خۆی بباتەوە، ئەو بیری چووەوە كە ڕێككەوتنەكان ئەویان كردووە بە سەرۆكی حكوومەت؛ ئەو بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ڕاستەوخۆ هەڵنەبژێردراوە، بە كودەتایش نەهاتووە، بەڵكە بە ڕێككەوتنی پەرلەمانی بووە.\""
بارزانی، دەپرسێت، \""بۆچی لیستەكان لە پێشێلكردنی ڕێكەوتنەكان بێدەنگ بوون و هەنگاوی گونجاویان نەناوە؟ من سەرنجەكانم رادەگەیەنم، بەڵام كارەكە وادەركەوت كە من كێشە دەخوڵقێنم، بۆیە ماوەیەك بێدەنگییم هەڵبژارد. بەڵام كار گەیشتە ئاستێك كە پاساوێكی بۆ بێدەنگی نەهێشتەوە.\""
بارزانی، هاوكات گوتی، ئەگەر هاتبایە و كێشەكە تەنیا پێوەست بایە بە كوردستانەوە، بە تەلەفۆنێك چارەمان دەكرد، بەڵام قەیرانەكە لێرە نییە. من دژبە وەها ڕێچارەیەكم لە چارەكردنی كێشەكان، چونكە نابێت بە چارەسەرێكی تۆكمە، لەبەر ئەوەی كێشەی دیكەی گەورە و ترسناك نەك تەنیا لەگەڵ كوردستان دێنە ئاراوە، بەڵكە مالیكی وڵات وەها بەڕێوە دەبات كە هەڵەی گەورەی تێدایە.\""
دەربارەی ئەوەیش كە گوایە ئەو قەیرانەی لەگەڵ بەغدا هاتووەتە ئاراوە بەرەنجامی كێشەی كەسین لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، \""هیچ كێشەیەكی كەسیم لەگەڵ مالیكیدا نییە و خوایش شایەتی قسەكانمە. مامەڵە و هەڵسەكەوتەكانی قبووڵنەكراون و بڕواپێكراو نین. پێشتر پێم وا بوو كە مالیكی خۆی داكۆكی لە دۆزی كورد دەكات ئەمە لە كاتی نائامادەیی ئێمەیشدا، چونكە ئەو لەگەڵ ئێمە بوو و ساڵی 1982ـەوەوە دەیناسین، لەگەڵ پێشمەرگە ژیاوە؛ كاتێكیش سەددام ڕووخا مالیكی نەیدەتوانی لە ناوەوڕاست و باشوورەوە بێتەوە عێراق، بەڵكە لە كوردستانەوە هاتەوە و ئێمەیش ڕێگای بەغدامان بۆی خۆش كرد، چەندان جار پشتیوانیمان كرد و ئێمەیش بووین متمانەمان پێی بەخشی و بوو بە سەرۆكوەزیران.\""
بارزانی بیری بردەوە بۆ ساڵی 2008 و ئەو كاتەی مالیكی هێزەكانی بەرەو خانەقین جوڵاند و بەرەو ڕووی پێشمەرگەی كردنەوە دەڵێت \""ئەو كات دەستم لە مالیكی شوشت و بە ئەوانی دیكەم گوت، هەڵبەت كە نیازی بەكاربردنی هێزی هەیە، ئەم بەكاربردنی هێزە دووبارە دەكاتەوە، هەر ئەوەیشی لەگەڵ ئەو قەیرانەی ئێستا كرد.\""
بارزانی لەسەر ئەو باوەڕەیشە كە بابەتی سوپای عێراقی لە یەكێك لە ترسناكترین بابەتەكانە و لەسەر لیستە سیاسییەكان پێویستە پەلە بكەن لەەوەی كە بیگێڕنەوە سەر ڕاستەڕێی خۆی، زیاتر گوتی \""سەیر كەن بەغدا چۆن سوپا بەڕیچوە دەبات. بە دڵنیاییەوە من دژبە پڕچەككردن و پێشخستنی سوپا نیم، بەڵام ڕەتی دەكەمەوە كە سوپا موڵكی تاكەكەسێك بێت. ئەوە ئەو سوپا عێراقییە نییە كە بۆ وڵاتێكی مەدەنیی نوێ دەمانەوێت.\""
روونی كردەوە \""دامەزراندنی سەركردەكانی سوپا دەبێت بە پەرلەماندا ڕەت ببێ، بەڵام هیچ سەركردەیەكی سەربازی بە ڕەزامەندیی پەرلەمان و ئاگاداریی پەرلەمان دانەمەزراوە، لە ئەنجامدا دەردەكەوێت كە سوپای ئێستا لە ڕووی دەستوورییەوە یاسایی نییە. سەرۆكی حكوومەتیش هەڵسوكەوتی مترسیدار دەنوێنێت و سوپا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشە سیاسییەكان بەكار دەبات، ئەمەیش بەو واتایەیە كە دەشێت لە داهاتوودا كودەتای سەربازی ببینین هەر وەك ئەوەی لە ڕابردوودا بینیومانە.\""
بارزانی جارێكی دی ڕووداوێكی وەها سەرسوڕهێنەری وروژاندەوە كە لە ڕابردوودا، لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ گەورەبەرسانی سەربازی دەربارەی كێشەكانی لەگەڵ هاوپەیمانیی كوردستانی و لەوەڵامی ئەفسەرێكدا كە دەڵێت تەنیا فەرمان بدە و كورد لە سەڵاحەددینیش وەدەر دەنێین، نووری مالیكی دەڵێت، چاوەڕێ بكەن تاكو فڕۆكە ئێف 16ـەكان لە ئەمەریكا وەردەگرێن، ئەوكات دەبینن كە چ دەكەم.\""
بارزانی لەو ڕووەوە گوتی \""بە لای منەوە ئێف 16 و مێگ 17 كە سەددام بۆ لێدانی ئێمە بەكاری دەبرد، جیاوازییان نییە. ئەو نیازە و ئەقڵیەتە ترسناكە كە مالیكی لەبری ئەوەی بەو فڕۆكانە عێراق بپارێزێت، پێی لە كوردستان بدات. ئەوكاتیش دەتوانێت لە هەر ناوچەیەكی دیكەی عێراق بدات و بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە سیاسییەكان لە نێوان هێزە سیاسییەكاندا سوپا بەكار بهێنێت.\""
مەسعوود بارزانی بڕوای وایە مەترسییەكە پێوەستە بە لۆژیكی مالیكی و شوازی بیركردنەوەیەتی وەهای لێ كردووە خەون بە بوون بە تاكە فەرمانڕانەتییەكەوە ببینێت كە لە دەرەوەی شەرعیەت بێت. ئەو دەپرسێت \""نازانم چ دەستەیەكی رشاوێژكاری دەوری مالیكییان داوە؟\""
بارزانی دەربارەی هێزە هەرێمییەكانیش لەهەمبەر ئەم قەیرانەوە ڕایگەیاند \""هاوبەشەكانمان لە فەرمانڕانەتیی مالیكی ڕازیی نین. زۆربەیشیان بە جوڵەپێكردنی هێزەوە بەرو خورماتوو نیگەرانن، لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش ناڕازین و پاساوێك بۆ هەڵسوكەوتی مالیكی ناهێنرێتەوە.\""
ئێرانی دراوسێیشی وەك نموونە خستە بەر باس كە \""ئێران لەو جوڵاندنی هێزە لە لایەن مالیكییەوە توڕەیە.\"""
Top