وه‌زیری ناوخۆی توركیا: ئێران و عێراق و سووریا هاوكاریی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (توده‌ی زه‌مان)ی توركی، ئیدریس نه‌عیم شاهینی وه‌زیری ناوخۆی توركی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرای كرد كه وا تاران هاوكاریی په‌كه‌كه ده‌كات، له دژی توركیا.
له‌وباره‌یه‌وه شاهین ده‌ڵێ: \"ئێمه زۆر ئاگه‌داری هاوكارییه‌كانی ئێرانین بۆ په‌كه‌كه\"".
ئه‌م قسانه‌ی شاهین له‌كاتێكدایه، كه ئێسته عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ببێته‌وه و له‌باره‌ی سووریاوه قسه بكه‌ن.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ناوخۆی توركی كه به سیاسه‌تمه‌دارێكی ناسیونالیستی له توركیا ناسراوه، گوتیشی: \""ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه له‌میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه، برینداره‌كانی په‌كه‌كه له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران تیمار ده‌كرێن\"".
هه‌روه‌ها شاهین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ته‌نیا ئێران له لیستی یاریمهتیدهرانی په‌كه‌كه‌دا نییه و ئه‌و لیسته وڵاتانی عێراق، سووریا، ئه‌رمینیاشی تێدایه."
