ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی سوید ده‌نگ له‌سه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال ده‌دات
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه، جه‌بار ئه‌مین، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی سوید گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی پێشنیاری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سویدییه‌وه كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی وڵاتهكهیانكردووه سه‌باره‌ت به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی ئه‌نفال.
پێشنیاری په‌رله‌مانتاره سویدییه‌كان وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه‌و لهبهشێكیدا هاتووه، \"په‌لاماردانه‌کانی ئه‌نفال هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی تێدایه بۆ ناساندنی وه‌کو جینۆساید، داخوازی زۆر لایه‌نه که به‌ناساندنی تاوانه‌کانی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید پێویستیان بهدانپێدانی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه\"".
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه \""ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید به‌بۆچوونی ئێمه چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی ده‌بێت له‌وانه په‌یامێکی روون‌و ئاشکرا ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که تاوانی له‌م جۆره ئه‌نجامده‌ده‌ن که رۆژێک دێت له‌سه‌رئه‌وه دادگایی ده‌کرێن، هه‌ر ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا رێگرێک پێکدێنێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م جۆره تاوانانه نه‌کرێن\"".
ناساندنی ئه‌نفالی خه‌ڵكی كوردستان به‌جینۆساید له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی سویده‌وه، دوای شه‌ش ساڵ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی ره‌وه‌ندو ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانی مهدهنیو سیاسی كورد‌و هه‌شت په‌رله‌مانتاری سوید دێت.
به‌سێ قۆناغ‌و له‌ساڵه‌كانی 1980، 1983، 1988، له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی لهناوچوهوه له‌ژێر ناوی پرۆسه‌ی \""ئه‌نفال\""دا زیاتر له 182هه‌زار كورد ده‌ستگیركران‌و دواتر له‌گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی باشور‌و ناوه‌راستی عێراقدا زینده به‌چاڵكران.
به‌هه‌مان شێوه‌ش 15ی ئه‌م مانگه، کۆی پارتە سیاسیه‌كانی پەرلەمانی سوید، تاوانی ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید ناساند.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی رۆڵیان هه‌بوه له‌دۆسێی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی ئهنفالو پێشنیاره‌كانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی سوید كردووه، ئه‌مانه‌ن:
ئهنیککا لیڵهمێتس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه
ئامینه كاكه باوه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه
جه‌بار ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه
ڤاڵته‌ر موتت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه
بودیل سێبالوس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه
لۆتتا هێدستروم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه
لارش ئۆهلی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌فراكسیۆنی ژینگه"
