27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له‌ژێر درووشمى ( با هه‌موومان پێكه‌وه‌و هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بوَ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كوشتنى ژنان) دوێنێ لههوَڵى كتێبخانهى گشتیى رانیه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپهرِین و قائیمقامى رانیه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له روَشنبیران و روَژنامهنووسان و چالاكوانانى كوَمهڵى مه‌ده‌نى ، كوَمهڵهى خه‌ڵك بوَ گه‌شه‌پێدان –سه‌نته‌رى رانیه كوَنفرانسێكى سازدا. كوَنفرانسهكه ماوه‌ى دوو روَژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا كوَمهڵێك چالاكى سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئافره‌تانى كورد‌و به‌تایبه‌ت ئافره‌تانى ده‌ڤه‌رى راپهرِین و رێگا‌و میكانیزمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ئافره‌تان ئه‌نجامده‌درێن.