27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- له درێژه‌ى چالاكییه‌كانى هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان نووسینگه‌ى به‌دواداچونى توندوتیژى دژ به ئافره‌تانى قه‌زاى سۆران له هۆڵى گه‌نجینه كۆرێكى بۆ د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م راگرى فاكه‌ڵتى یاساى زانكۆی سۆران و سكرتێری گشتى كۆربه‌ندى هزرى ئیسلامى له كوردستان رێكخست. له‌و كۆره‌دا كه له ژێر ناوى (ئافره‌ت له ئایینه‌كاندا ) هاتبووه سازكردن كۆرگێر به وردى باسى له رۆڵ و پێگه‌ى ئافره‌ت له ئایینه ئاسمانییه‌كان كرد به تایبه‌ت ئایینى پیرۆزى ئیسلام كه گرنگى زۆری به ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى ئافره‌تانه‌وه داوه هه‌روه‌ها هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى سۆرانى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان له ژێرناونیشانى (توندوتیژى و هۆكاروچاره‌سه‌رییه‌كانى) كۆرێكى جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ریه‌ك له مه‌حموود محه‌مه‌د مامۆستاى ئایینى و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و ماجیده عه‌لى یاریده‌ده‌رى راگری فاكه‌ڵتى ئاداب و چالاكوان له بوارى ئافره‌تان و رائید خۆشه‌وى ته‌ها به‌رپرسی نووسینگه‌ى سۆرانى به‌دواداچوونى توندوتیژى دژ به ئافره‌تانه‌وه رێكخست كه تێیدا له لایه‌ن كۆرگێران هۆكاره‌كانى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژیی به تایبه‌ت له رێگه‌ى هوشیاركردنه‌وه‌ى زیاتری كۆمه‌ڵگه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.