خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای بڕیاری زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی بۆ كاتێكی تر دواخرا
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای بڕیاری زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی، پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی تر دواخست‌و هۆكاری دواخستنهكهشی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: \" دیاره ئه‌م پڕۆژه یاسایه په‌یوه‌ندیی به‌ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بۆیه حكومه‌ت به‌ڕه‌سمی داوای له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه كه‌ئه‌م پڕۆژه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه، پێویستیان به‌ده‌رفه‌تی زیاتر‌و ماوه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ تاوتوێكردنی بۆئه‌وه‌ی زیاتر خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن، بۆیه ئه‌وان به‌ڕه‌سمی داوای دواخستنیان كردووه بۆ دانیشتنێكی داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش دوای دیراسه‌كردنی ئه‌م پێشنیازه‌ی حكومه‌ت بڕیاریدا دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی تر دوابخات\""، به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هێنا."
