دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌میوانداری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای شاری كه‌ركوك به‌رێوه‌چه‌وو
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌میوانداری پارێزگاری كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه بریتی‌بوو له دوو خاڵ، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پێشنیاری بریاری زیاده‌رۆیی له‌سه‌ر مولكی شاره‌وانی و خاڵی دووه‌میش بریتی‌بوو له‌گفتوگۆكردنی ئه‌و رێكاره سه‌ربازیانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراله‌وه به‌رامبه‌ر ناوچه دابرێنراوه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر و بریاری پێكهێنانی هێزه‌كانی دیجله‌و هاتنه ژێرباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا‌و ده‌ستوور.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا دوای به‌خێرهێنانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: جێی شانازی هه‌مووانه، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه یه‌ك ده‌نگ رووبه‌ری ئه‌و هه‌ره‌شانه بووینه‌ته‌وه كه‌ده‌كرێته سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابرێنراوه‌كان و وتیشی: ئارسته‌ی هێزی دیجله‌ى بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان و دروستكرنی گرفته له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. د. ئه‌رسه‌لان بایز وه‌ك پێشینه‌یه‌كیش جارێكی تر ئه‌و هه‌ره‌شه‌و گرژیانه‌ی بیرهێنایه‌وه كه له‌ناوچه‌كانی خانه‌قین و زومار روویاندا‌و بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌شه‌و گرژیانه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی : سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم، هه‌میشه رێگای دیالۆگ و گفتوگۆیان هه‌لبژاردووه. له‌كۆتایشدائه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه‌بۆ روونكردنه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مرۆی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مرۆ میوانداری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان كردووه. دواتر داوای له‌پارێزگاری كه‌ركوك كرد بێته سه‌ر سه‌كۆی تایبه‌ت و روونكردنه‌وه‌كانی بۆ په‌رله‌مانتاران بخاته‌روو.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌روونكردنه‌وه‌كانیدا سه‌رتا سوپاسی ئه‌و میوانداریه‌ی كردوو ئه‌و میوانداریه‌ی به‌میوانداری هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك ناوبردوو سڵاوی خه‌ڵكه‌كه‌شی گه‌یانده په‌رله‌مانتاران.
دواتر هاته‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی كه ئه‌مرۆ له‌كه‌ركوك به‌رێوه‌ده‌چێ له‌دروستكردن و چاككردنی رێگاوبان و دروستكرنی مه‌كته‌ب و نه‌خۆشخانه‌و خانوو بۆ ئه‌وانه‌ی خانوویان نیه، له‌گه‌ڵ دروستكردنی باخچه‌و جوانكاری. پارێزگاری كه‌ركووك روونیكرده‌وه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانیه وایكردووه بێكاری كه‌مبێته‌وه‌و بگره له‌ناوچه‌كانی ده‌روبه‌وری كه‌ركوكیش خه‌ڵكی بۆ كاركردن بێنه كه‌ركوك و راشیگه‌یاند: كه له‌سه ر بودجه‌ی پترۆ دۆلار تائێستا 6000 كه‌سیان دامه‌زراندووه. سه‌باره‌ت به‌كاره‌باش رایگه‌یاند كه به‌هاوكاری سه‌رۆكیه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت، كاره‌با له‌كه‌ركوك زۆرباش بووه‌و وتیشی: هه‌موو ئه‌م خزمه‌تگوزاریان بێ جیاوازی پێشكه‌شی سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌و ناوشاری كه‌ركوك كراوه. راشیگه‌یاند: پلانمان هه‌یه له چوارساڵی داهاتوو خوێندنی دوو ده‌وامی نه‌هێلین و كه‌ركوك پێویستی به 300 قوتابخانه هه‌یه له‌وماوه‌یه‌دا دروستیان بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌باری ئاسایشیش له‌كه‌ركوك پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند به‌به‌راورد به‌باقی ناوچه‌كانی عیراق جگه له‌هه‌رێم بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك باشتره‌و ساڵ به‌ساڵ باشتر ده‌بێت. د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ستایشی پێكه‌وه‌ژیانی كه‌ركوكیه‌كانی كرد كه هیچ گرفتێك له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك نیه‌و هه‌مو وه‌ك برا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین ته‌نها چه‌ند كه‌سانێك نه‌بێت ده‌یانه‌وێت به لێدوانی توند خه‌ڵك هان بده‌ن و چه‌واشه بكه‌ن و وتیشی: به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانیه كه‌س باوه‌ر به‌قسه‌كانیان ناكات.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله د. نه‌جه‌مه‌دین كه‌ریم له‌چه‌ند خالێكدا ناده‌ستووری و بوون و نایاسایی و ناواقعی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ی روونكرده‌وه‌و وتی:
1. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دجله به‌پێی مادده‌ی 9ی ده‌ستووری عیراق ناده‌ستووریه چونكه له‌وماده‌یه دیاریكراوه كه ئه‌ركی سوپا پارێگاریكردنه له‌سنووره‌كانی وڵات نه‌وه‌ك ده‌ستوه‌ردان له‌كێشه‌ی ناوخۆیی.
2. ناده‌ستووریه چونكه فه‌رمانده‌ی فرقه‌و به‌سه‌ره‌وه به‌پێی ماددجه‌ی 61ی ده‌ستوور ده‌بێ په‌رله‌مان ده‌نگیان پێ‌بدا به‌ڵام فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دجله چونكه خۆی و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی تریش یاسای موسائه‌له‌و عه‌داله ده‌یانگرێته‌وه له‌په‌رله‌مان ده‌نگیان بۆ نادرێت ونه‌چوونه‌ته په‌رله‌مانیش.
3. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله ده‌چێته راگه‌یاندنی باری نائاسایی كه‌هه‌موو هێزه‌كانی ناوخۆش ده‌خات ژێر ركێفی خۆیه‌وه ئه‌مه‌ش به‌پێی ماده‌ی 61 و برگه 10 ی ده‌ستوور ده‌بێ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران داوای بكه‌ن له‌په‌رله‌مان و ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگه ده‌بێ نوێبكرێته‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
4. ئه‌و فه‌رمانده‌ییه گرژی و دله‌راوكێی زیاتری له‌كه‌ركوك دروستكردووه.
5. ئۆپه‌وراسیۆنی دجله پێشێلكردنی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه كه به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌كه‌ركوك ناوچه دابرێنراوه‌كان ئیمزاكراوه.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئاڵۆزی تر كه یه‌كێكیان رێگریكردنه له‌كۆمپانیاكان بۆ كاركردن له‌كه‌ركوك له‌رێگای پێنه‌دانی ڤیزاو دروستكردنی گرژی و ئالۆزی.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌باره‌ت به‌مادده‌ی 140 دواو هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی و شێوازی هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌ی روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140 بۆته هۆكاری دروستبوونی ئه‌و گرژی و ئالۆزیانه. وتیشی جوگرافیا‌و مێژوو سه‌لماندویانه كه كه‌ركوك ناسنامه‌یه‌كی كوردستانی هه‌یه به‌ڵام بۆ گێرانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی داوای كرد به‌شێوه‌یه‌ك كاربكرێت كه‌هه‌موو پێكهاته‌كان خۆیان بریاربده‌ن ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكرێت.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا پارێزگاری كه‌ركوك شێواز‌و مێژووی چۆنیه‌تی دروستبوونی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ی روونكرده‌وه.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی پارێزگاری كه‌ركوكی كرد بۆ وته‌كانی و رایگه‌یاند، هه‌موولا ده‌زانین كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل لایه‌نه سیسایه‌كان كۆبووه‌وه‌و هه‌موولا یه‌ك ده‌نگ به‌یه‌ك به‌یاننامه دژی ئه‌م گرژیانه وه‌ستانه‌وه.وتیشی پێشتریش وه‌ك په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی و فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی كه‌ركومان كردووه پشتیوانی خۆمان بۆ دوپاتكردوونه‌وته‌وه. د. ئه‌رسه‌لان بایز بۆ شێوازی مامه‌له‌كردنی رژێمه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عیراق كه ته‌نها سه‌ربازی بووه ئه‌وه‌ی بیرهێنایه‌وه كه ئه‌و شێوازه سه‌ركه‌توونه‌بووه‌و ئه‌وانه‌شی تاقیانكردۆته‌وه مێژوو كاری خۆی له‌گه‌ڵ كردون بۆیه داوای كرد ته‌نها رێگای دیالۆگ بگیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرژیانه.
پاشان داوای له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كرد پرسیار‌و روونكردنه‌وه‌كانیان بخه‌نه‌روو بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌لامیان بداته‌وه.
دواتر سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان روونكردنه‌وه‌و پێشنیاری خۆیان خسته‌روو ئه‌وه‌ی تێبینی كرا هه‌مووان له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و گرژیانه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دجله‌و هه‌لبژاردنی رێگای دیالۆگ بۆچارسه‌ركردنیان كۆكبوون و هه‌ر فراكسیۆنه‌و بیرورا‌و پێشنیاره‌كانی خۆیان بۆچارسه‌ركردنی ئه‌و گرژیانه خسته‌روو له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوكیش وه‌لام درانه‌وه.
پاشان د. حه‌سه‌ن محمد سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌وته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی پارێزگاری كردوو رایه‌گه‌یاند: وه‌ك په‌رله‌مان له‌سه‌ره‌تاوه بارودۆخه‌كه‌مان به‌هه‌ند وه‌رگرتوه‌وه‌و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاو سه‌رۆكایه‌تی و فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی كه‌ركومان كرد بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی خۆمان بۆ بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رابگه‌یه‌نین و هه‌رله‌سه‌رتاشه‌وه هه‌موو ئه‌و كرداره ناده‌ستووریانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندمان ره‌تكردۆته‌وه. وتیشی: به‌ته‌ئكید سه‌ردانی په‌رله‌مانتاران بۆ كه‌ركوك به‌رده‌وام بووه دوایین سه‌ردانیش سه‌ردانی لیژنه‌ی پپَشمه‌رگه بووه كه‌بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌هه‌مان هه‌لوێستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان مێژووی به‌بیرهێنایه‌وه كه جه‌نابی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی شۆرشێكی له‌سه‌ر كه‌ركوك داناوه ئه‌وه‌شی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك و خه‌لكی شاری كه‌ركوك به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه ته‌ئكیدكرده‌وه كه له‌سه‌ر بستێك خاكی كوردستان له‌هه‌رشوێنێك بێت مساوه‌مه ناكه‌ین و روونیشكرده‌وه كه ئه‌مرۆ پێشلكاری ده‌ستووری و پێشلكاری رێكه‌وتنه‌كان ده‌كرێت تا گه‌یشتۆته له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێم و وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌راورد بكه‌ین به رژێمه‌كانی پێشوو ته‌نها شه‌ر ماوه‌و رایگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌م ئه‌زمانه و لێكه‌وته‌كانی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراقه. پاشان دكاتۆر حه‌سه‌ن محمد سووره باسی گرژیه‌كانی خانه‌قین و زمارو كه‌ركوكی كردوو وتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بۆ هه‌موو ناوچه‌كان وه‌ك یه‌كه. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیشاره‌تی به كۆبوونه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان
كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی و مافی نه‌ته‌وه‌كان كرایه‌وه‌و به‌یاننه‌مه‌یه‌كی یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر خروقاتی ده‌ستووری ده‌رچوو خالی دووهه‌مبیش كۆمه‌لێك پێشنیاری به‌جێ له‌لایه‌ن هه‌موولا خرایه‌روو كه له‌م پێشنیارانه ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه هه‌موو خه‌یارێك بۆ هه‌رێم كراوه‌یه بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند ئه‌و میوانداریه تایبه‌ت بوو بۆرووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گرژیه‌كان و دواتر وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی سوپاسی پارێزگاری كه‌ركوكی كرد بۆ روونكردنه‌وه‌كان وپێشنیاره‌كانی فراكسیۆنه‌كان كه خۆشبه‌ختانه هه‌موویان پشتیوانی پارێزگاری كه‌ركون و ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ره‌تده‌كه‌نه. به‌مشێوه سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند دانیشتنی داهاتوو سه‌عات 11ی سبه‌ی 24/11به‌رێوه ده‌چێت.
