له به‌غدا هه‌ردوو لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق كۆبوونه‌وه
له‌م باریه‌شه‌وه هه‌ڵگورد مه‌لا حیكمه‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند كه شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له هه‌ر یه‌كه له فه‌ریق شێروان و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر پێكهاتوون و شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریش له هه‌ر یه‌كه ساڵح فه‌یاز ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌ریق فاروق ئه‌عره‌جى و عه‌لى غێدان و حسێن عه‌وادى پێكهاتبوون و هه‌ردوو لیژنه‌ى كارى باڵاى هاوبه‌ش له نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان سازكرد.
هه‌ڵگورد مه‌لا حیكمه‌ت گووتیشى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یامێكى سه‌رۆك وه‌زیرانمان پێگه‌یشت كه تایبه‌ت بوو به موكڕى و سووربوونى سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه و ئاماده‌یشى بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك پێشاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ى باڵاى كارى هاوبه‌ش تاوتوێى میكانیزمى ئاسایكردنه‌وه‌ى ڕهوشهكهى كرد و بڕیاریشه وه‌ك ئه‌جێندایه‌كى كار پێشكه‌شى سه‌رۆك وه‌زیران بكرێت و بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌كان بۆ به‌یانى سێ شممه درێژه‌یان هه‌بێت.
