هیچ نووسراوێكی فەرمی پێمان نەگەیشتووە سەبارەت به سنوورداركردنی سەفەری بەرپرسانی هەرێم

هیچ نووسراوێكی فەرمی پێمان نەگەیشتووە سەبارەت به سنوورداركردنی سەفەری بەرپرسانی هەرێم
26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵی سنوورداركردنی سەفەری بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە رەتكردەوەو گوتی : تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمی دەربارەی ئەم بابەتە بە دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەگەیشتووە.
هەروەها وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هیچ نووسراوێكی فەرمی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بەئێمە نەگەیشتووە سەبارەت بە سنوورداركردنی سەفەری بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات و هەر جۆرە بڕیارێكی حكومەتی ناوەندیش لەم بوارەوە بە گرنگ نەزانی.
سەفین دزەیی ئەوەشی راگەیاند كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وڵامی ئەو شتانەی كە بە رێگای دەزگاكانی راگەیاندنەوە بەڵاودەكرێنەوە نادات و تەنها رای خۆی لە بەرامبەر نووسراوی فەرمی دەدات.
Top