له‌ رانیه‌ش هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ده‌ستیپێكرد

له‌ رانیه‌ش هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ده‌ستیپێكرد
26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- هه‌ڵمه‌تى نیشتمانیى هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى له‌ده‌ڤه‌رى راپه‌رِین ده‌ستیپێكردو سه‌ره‌تاش له‌ئاماده‌یى رانیه‌ى كچان نووسینگه‌ى راپه‌رِینى به‌دواداچوونى توندوتیژى دژى ئافره‌تان به‌هاوكاریى به‌شى راگه‌یاندنى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رانیه‌، ده‌ستى به‌چالاكییه‌كانى كردو به‌رپرسى نووسینگه‌ى ناوبراو وَركشوَپێكى بوَ قوتابیانى ئاماده‌ییه‌كه‌ سازدا. موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن خوَشناو له‌باره‌ى چالاكییه‌كانیان له‌سنووره‌كه‌دا گوتى: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ى روَژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژییدایه‌ و ئێمه‌ش بوَماوه‌ى دوو هه‌فته‌ چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ قوتابخانه‌و داموده‌زگا جیاجیاكانى سنوورى هه‌ردوو قه‌زاى رانیه‌و پشده‌ر\". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى رێژه‌ى توندوتیژییه‌كان له‌سنووره‌كه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پار دا ناوبراو گوتى\"" به‌داخه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى توندو تیژییه‌كانى دژ به‌ئافره‌تان و توندوتیژییه‌كانى خێزانى له‌سنوورى ده‌ڤه‌رى راپه‌رِین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پار رێژه‌كه‌ى زیادى كردووه‌."
Top