حاجى ئۆمه‌ران.. ژماره‌ى كاتى هه‌ولێر به ئۆتۆمبێله بیانیه‌كان ده‌درێت
مه‌سعود باتێلى سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران راگه‌یاند: له هه‌مبه‌ر رێكخستنى بوارى هاتووچۆو چاودێرى كردنى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیانه‌وه له رێگه‌ى سنوره‌كانه‌وه دێنه هه‌رێمى كوردستان، به بریارى لێژنه‌ى بالاَى په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ ژماره‌ى كاتى هه‌ولێر به‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌درێت و له كاتى كردنى هه‌ر سه‌رپێچیه‌كى هاتووچۆ له كاتى گه‌رانه‌وه‌یان له سنور سزایى ماددى ئه‌و شۆفێرانه ده‌درێت.
