سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم هۆڵه‌ندا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرا و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی هۆڵه‌ندا هیوای خواست كه وڵاته‌كه‌ی له هه‌ر دوو بواری بازرگانی و كشتوكاڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم فراوانتر بكات ، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارامتر له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق و كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كانیش رۆڵی خۆیان له‌و دوو بواره‌دا ببینن .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی ، وێرای پیرۆزبایی كردن له باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی و رووونیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به بوژانه‌وه‌یه‌كی خێرایه له هه‌موو بواره‌كاندا ، به تایبه‌ت بواری كشتوكاڵ و له‌م رووه‌وه چاوی له هاوكاریی هۆڵه‌ندایه و هه‌رێمیش ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست پێشكه‌ش به كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كان بكات .
تاوتوێكردنی ره‌وشی سیاسیی ئێستای عیراق به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو .
