له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى نێچیرڤان باررزانى كۆنفرانسى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان ده‌ستى پێكرد
له رێوره‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌ش كرد و ده‌ستخۆشى له رێكخه‌رانى ئه‌م كۆنفرانسه كرد و تیشكى خسته سه‌ر رۆڵ و خه‌باتى ئافره‌تى كورد له بزوتنه‌وى رزگاریخوازى كوردستان و باسى له‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ش كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان گرتویه‌تیه‌به‌ر و حكوومه‌تیشى به پارێزه‌رێكى چاوكراوهى مافه‌كانى ئافره‌ت دانا و تهئیكیدى له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێم له هه‌وڵه‌كانى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت و پلان و پرۆگرامى تۆكمه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌خاته روو.
هه‌روه‌ها داواشى له هه‌موو لایه‌ك كرد كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن و هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ كاره‌كانى كۆنفرانسه‌كه خواست و پشتگیرى حكوومه‌تى ههرێمیشى بۆ راسپارده‌ى كۆنفراسه‌كه دوپاتكردوه.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتارى دیكه له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكه‌شكران و تیادا تیشك خرایه سه‌ر رێگه‌چاره‌كانى كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان.
