26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌ك له فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 6 كۆپته‌ری سه‌متی كه موشه‌كی هێرشبردنیان هه‌ڵگرتووه، له فڕۆكه‌خانه‌ی تهللوهردی سه‌ربازی كه سه‌ربه لیوای 47ی سوپای عێراقه له شاری كه‌ركوك نیشتنه‌وه و ئه‌و فڕۆكهخانهیهش ئاماده‌كراوه بۆ جێگیركردن و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان و 3 عه‌مباری گه‌وره‌ی سوته‌مه‌نی دابینكراوه بۆ كۆپته‌ره‌كان كه 25 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی ده‌گرێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌پێی زانیاریه‌كانی نه‌وا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌وه 11 زریپۆش و 40 ئۆتۆمبێلی جۆری هامه‌ری سه‌ربازی كه له شاری تكریته‌وه به‌ڕێ كه‌وتبوون گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی \"ئهلزیباع\"" له سنوری شارۆچكه‌ی ره‌شاد.
-نەوا"